چەند ڕۆژێکە کامپەینی و خۆپـیشـاندان بۆ نە لە سێدارەدان لە ئێران لە بەرامبەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنێڤ دەستیان پـێکردووه. ئازاد سەڵەواتی بەرپرسی ناوەندی زاگرۆس بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت ئەم خۆپیشاندانانە بە مەبەستی فشارهێنانە سەر ڕژێمی ئێرانە بۆ هەڵوەشاندنەوە و لادانی بڕیاری مردنە. سەڵەواتی گازندە لە کوردەکانی دەرەوە دەکات لەبەر بەشداری نەکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا.
دهتوانن له ڕێی کلیککردنی ئهو فایله دهنگیانهی سهرهوهی دهسته چهپ گوێبیستی تهواوی گفت و گۆکه بن که ماوهکهی 6:28 خولهکه.