Accessibility links

دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت


دكتۆر ئازاد مورادیان
دكتۆر ئازاد مورادیان

دكتۆر ئازاد مورادیان
دكتۆر ئازاد مورادیان

دكتۆر ئازاد مورادیان رەوانناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كونگرەی نیشتمانی كورد لە باكوری ئەمه‌ریكا لە ھەڤپەیڤینێـكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمه‌ریكا دەڵێت ئەنفال ده‌بێت لە دوو ڕوانگەوە چاوی لێ بكەین، یەكه‌م ژینوساید دژ بە گەلی كورد، دووەم وەك بنبڕكردنی پـیاوانی كورد و مانەوەی ژنان بە بێ پـیاوانیان. ئەو دەڵێت ڕژێمی سەدام خەباتی گەلی كورد بە خەباتیكی پـیاوانە چاوی لێكردووە و لە سەر ئەنجام مەبەستی ئەوە بووە نەك تەنھا كورد ژینوساید بكات بەڵكو بتوانێت گەلی كوردیش بنبڕبكات. دكتۆر مورادیان دەڵێت كولتوری ئێمە و كولتوری كوردەواری چاولێكردنی لە مەسەلەی خاک و سەرزەمین وەكو چاو لێكردن بە دایک وایە، بۆیە بۆ پاراستنی خاک و سەرزەمینەكەی گیانی داوە. ئەو دەڵێت ئەنفال ھەر لە سالی 1973 وە دەستی پـێكراوە، كامپـینـێكی داڕێژراو بووە كە بە سووتاندنی خاكی كوردستان و داپـۆشینی كانیەكان دەسیپـێكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG