فه‌ره‌تر له 60 له چالاکانی سڤیل و رامیاری و ڕۆژنامه‌نووسان له هاووڵاتیان داوا ده‌که‌ن به هانایانه‌وه بێن بۆ یارمه‌تیدان له کوژانه‌وه‌ی ئاگره‌کانی دارستانه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها بێزاری ده‌ڕبڕین به‌رامبه‌ر به که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ساته ژینگه‌ییه. دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌مریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه یه‌کێک له‌و شتانه‌یه که ئه‌و چالاکوانانه ده‌بێت که‌یسه‌که نه هه‌ر له ناو ئێران‌دا ئێمه بتوانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین به‌ڵکو ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌شی سیستمی چاودێری زه‌وی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که کاری چاودێری ئه‌و جۆره شتانه‌یه هه‌وڵ بده‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه که‌سمان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوانه‌دا له په‌یوه‌ندیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بخاته ژێر چاودێریه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.