به‌پـێی شـاره‌زایان سـزا ئابوریـیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران خه‌ریکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاربه‌ده‌سـتان و ڕژێمی ئێران ده‌بێت. ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌مارۆکان بوونه‌ته مایه‌ی سـازکردنی گیروگرفت و دووبه‌ره‌کی له نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته.
دکتۆر ئازاد مورادیان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس شـتێـکی دوروسـته. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر چی ناکۆکی نێوان باڵه‌کانی ڕژێمی ئێران‌دا شـتێـکی نوێ نیـیه، به‌ڵام گه‌مارۆ ئابوری و سیاسی وایکردووه ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان زیادبکه‌ن، ئه‌وه‌ش له نێوان سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی و باڵه‌کانی دیکه‌ی ئێسـتا له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدان، له‌وانه باڵی لاریجانیـیه‌کانه که به‌شێـکی زۆری په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێرانیان له‌ده‌سـتدایه.
دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئێسـتا ناکۆکیـیه‌کان گه‌یشـتۆته ئاسـتێـک که له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:47 خوله‌كه.