دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عید ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له قه‌یرانی سیاسی عێراقدا بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه‌کانه و هه‌روه‌هاش تێنه‌گه‌یشتن له مانا و به‌هاکانی دیموکراسی.
دکتۆر ئازاد ده‌شڵێت هه‌نگاویکی گرنگ بۆ عێراقیه‌کان چاکسازیه له ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا تا ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر که‌م بێته‌وه و ئیدی ئه‌و به‌زم و ڕه‌زمه له ئاینده‌دا له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری نه‌مێنیت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عیددا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:32 خوله‌که.