ئازاد کوردی رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێۆه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کو‌ردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی ئه‌و ره‌خنه و گازندانه ده‌دوێت که ده‌ڵێن ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له کوردستانی باشور به ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانی تری کو‌ردستان به باشی هه‌ڵنه‌سـتاون. ده‌ڵێت ئه‌و وه‌کۆ رۆژنامه‌وانیک به گشتی ئه‌مه په‌سه‌ند ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره ده‌زگا هه‌یه که به باشی سه‌رنجی داوه‌ته به‌شه‌کانی تری کو‌ردستان، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ش راسته که ده‌بێت زیاتر گرنگی بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:56 خوله‌كه.