سه‌رکرده‌ی هێزی قودسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ڕاگه‌یاندنێکیدا باس له‌وه ده‌کات چۆن عێراق له‌ژێر ڕکێف و خواستی ئێراندایه.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئێران وه‌ک وڵاتێکی لاواز سه‌یری عێراق ده‌کات و کاتێک ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌ش ده‌بینێت هاوسۆزی ئێرانن، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه که‌مته‌رخه‌می له لایه‌نه عێراقیه‌کانیشه‌وه هه‌یه.
له میانه‌ی وتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت وه‌ڵامێکی (کاڵا به‌قه‌د باڵا) ی ئێران بدرێته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بوایه باڵیۆزی ئێران له عێراق بانگ بکرابایه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و گازه‌نده‌ی فه‌رمیانه‌ی عێراقی پێ‌گوترابا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:42 خوله‌که.