له کۆبونه‌وی رۆژی شه‌ممه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌گه‌ڵ باژێروان و به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له شاره‌کانی کوردستاندا، باس له چه‌ندین ته‌وه‌ر کرابوو له‌وانه تا ئێستا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد( جورئه‌تی ) ئه‌وه‌ی نه‌کردووه له‌سه‌ر خاکی کوردستان سازش بکات. ئایا شتێکی وا له ئارادا هه‌یه؟
ئازاد چالاک هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ کۆمه‌ڵێک زانیاری هه‌یه که لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌یه‌وێ کێشه‌ی که‌رکوک له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندی 140 چاره‌سه‌ر بکرێت و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که‌رکوک ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ وه ئه‌وه مه‌ترسیه‌که له‌سه‌ر جێبه‌جیکردنی به‌ندی 140 و بردنی به ئاراسته‌یه‌کی تردا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:50 خوله‌که