ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی، ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌کی توندڕه‌وی له دایکبووی ئه‌مه‌ریکا بوو، بووه که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری تۆڕی قاعیده‌ی سه‌ر به گروپی تیرۆریستی قاعیده‌ی باڵی یه‌مه‌ن له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی.
به‌ڕێوه‌به‌ر ایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما عه‌وله‌قی کرده ئامانج به‌هۆی رۆڵی له پلانڕێژی کاری تیرۆریستی دژ به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. له‌و ده‌مه‌وه‌ی له مانگی پـێنجی ئه‌مساڵه‌وه ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی قاعیده کوژرا، ئه‌لعه‌وله‌قی بووه زمانحاڵی ناوداری تۆڕی قاعیده.
عه‌وله‌قی له ساڵی 1971 دا له ستانی نیو مه‌کسیکۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دایک و باوکێکی یه‌مه‌نی له‌دایکبوو ، هه‌روه‌ها زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی زۆر به چاکی ده‌زانی. عه‌وله‌قی له چه‌ندان له مزگه‌وته‌کانی ئیمامی کردبوو ، دواتر ده‌ستی به گه‌شتکردن بۆ یه‌مه‌ن کرد.
هه‌رچه‌نده عه‌وله‌قی له ئه‌مه‌ریکادا چاوی به ژیان هه‌ڵهێنا و تیایدا ژیا، به‌ڵام ئه‌م که‌سه بووه ره‌خنه‌گرێکی توند له دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرا که که‌سانی دیکه‌ی هاندابێت بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام بده‌ن.