نوێنه‌رانی میدیاکان و فیدراسیۆنی ڕێکخراوه سڤیلیه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌مه له شاری سلێمانی کۆبونه‌ته‌وه بۆ وت‌و وتووێژکردن له سه‌ر ئه‌و سکاڵا و ئاسته‌نگانه‌ی رۆبه‌ڕوی ڕۆژنامه‌نوساندایه له کوردستانی عیراق. ئاوات عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا سێ ڕۆژ ته‌رخانکراوه بۆ چالاکی جۆراو جۆر وه‌کۆ هه‌ڵمه‌تێک بۆ ئازادی بیر‌ورا ده‌ڕبڕین وه‌ک مۆم داگیرسان، دانی یاداشتیک به په‌ڕله‌مانی کوردستان و داخوازی پێکهینانی لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێکۆلینه‌وه له کێشه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:44خوله‌كه.