Accessibility links

حکومەتی نەمسا ڕێ و شوێنی نۆی بۆ چوون بۆ فرۆشگاکان وەبەرچاو دەگرێت


بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆڕۆنا لە نەمسا

دووشەم سەرۆکی حکومەتی نەمسا، سێباستیەن کورز Sebastian Kurz لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێری لە گەڵ وەزیری تەندروستی ولات تێیدا ئاگاییان سەبارەت بە ڕێبازێکی نوێ بۆ فرۆشگاکانی ئەو وڵاتە دا بۆ ئەوەی پێشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگرن.

بە پێێ بریاری ئوتریش، چەند رۆژی تر ( ٦ی ئاپریل) ئەوانەی سەردانی فرۆشگاکان دەکەن، دەبێت دمامک یان ماسک بۆ پێشگرتن لە بلاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا بە کار بێنن.

وڵاتی ئوتریش، نەمسا لە بەراورد لە گەڵ درواسێکانی تری وەک ئیتالیا، ئاڵمان و سویس ڕێژەی مردن و تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای کەمترە.

دوکتور مراد کەریمی
دوکتور مراد کەریمی

دوکتور مراد کەریمی، پزشک لە شاری ڤیەنا، لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا لە ئوتریش دەڵێت کە هۆکارەکانی ئەوەن کە حکومەتی وڵات زۆر زوو خەڵکی ئاگادار کرد کە نەچنە دەرەوە؛ دووهەم، زۆربەی شوێنە گشتییەکان داخران و لە هەمان کاتیش دا خەڵک ڕێ و شوێنەکانی حکومەتیان وەبەرچاو گرتووە.

هەروەها دەشڵێت دراوسێکانی تری وەک ئالمان و سویس ئەوانیش هەر هەولێان داوە بەلام درەنگیان دەست پێکرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:54 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG