بارانێکی به‌خوڕ زۆربه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆسترالیای داپۆشیوه خه‌ڵکێکی زۆری ناچار به چۆلکردنی ماله‌کانیان کردووه وه به سه‌دان ڕیگاو بانی داخستوه.
سێ شه‌ممه، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئۆسترالیا ڕایانگه‌یاند ڕۆژی سێ شه‌ممه سێڵاو به لای که‌م 300 ڕیگای له ویلایه‌تی کوینزله‌ند داپۆشی، به دوشارێگای سه‌ره‌کی که بۆ برزبێن پایته‌ختی ئه‌م ویلایه‌ته ده‌چن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 24 کاتژمێر له هێندێک ناوچه زیاتر له 25 سانتی میتر باران باریوه، هه‌روه‌ها سێلاوی زۆر پێوه‌ندی ژماره‌یه‌ک شاروچکه‌ی بریوه.
سێ شه‌ممه، شاروچکه‌ی بچوکی ثیۆدۆر له سه‌ر ڕوباری داوسن که‌ۆتبۆ ژێر ئاو. کاربده‌ستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دانیشتوانی شاروچکه‌که بگوازنه‌وه.