كاربه‌ده‌ستانی ئۆسترالیا ده‌ڵێن18 که‌س له ناو ده‌ریا بێ سه‌رو شوێن چونه له ڕوداوی هه‌فته‌ی ڕابوردو هی تێکشکانی گه‌می له دوڕگه‌ی کریسمس، به‌م جۆره ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته ده‌گاته 48 که‌س.
"سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئوسترالیا جولیا گیلارد دوشه‌ممه گوتی کاربه‌ده‌ستان له‌ۆ باوه‌ره دان نزیکه‌ی90 که‌س له ناو گه‌میه‌که دابون که‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت‌و گۆی له‌گه‌ڵ زیندوماوان کراوه، ده‌رده‌که‌وێت زۆربه عێڕاقی، ئێرانی و کورد بونه."
"هه‌ڵبه‌ته ئێمه باسی ده‌ریایه‌کی سه‌خت و شاخاوی به که‌نارئاوی دژوار ده‌که‌ێن و بۆی هه‌یه جه‌نازه‌ی هێندێک له ئه‌ۆ خه‌ڵکانه‌ی سواری گه‌میه‌که ببون قه‌ت نه‌دۆزرێته‌وه."
ته‌نیا 30 جه‌نازه دۆزراونه‌ته‌وه، ژماره‌یکیان مه‌نداڵ و کۆرپه‌ی ساوان. هه‌فته‌ی ڕابوردو، گه‌می پر له پناخوازانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی له به‌رده‌ڵانێک دا له دوڕگه‌ی کریسمس له‌ئۆقیانوسی هیندوستان له باشوری ئه‌ندۆنێزیا.
سێ کاربده‌ستی ناو گه‌میه که(خه‌ڵکی ئه‌ندۆنێزیا) له ناو ئه‌و 42 که‌سه بون گیانیان ڕزگار کرا. ئه‌وان سوال و جوابیان له‌گه‌ڵ کراوه، بۆی هه‌یه به‌ڕه‌سمی تاوانبار بکرێن.