Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوای لێبوردن لە قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی دەکات


سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوایەکی مێژوویی بۆ لێبوردن پێشکەش بە هەموو قوربانیان و دەربازبووانی بەدڕەفتاری سێکسی نێو دامودەزگاکانی وڵات کرد. ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی پێنج ساڵی سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی لە نێو کڵێساکان و خوێندنگەکان و هەروەها رێکخراوە گشتیەکانی دیکە لە ئوسترالیا.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا "سکۆت موریسن" گوتی؛ من داوای لێبوردن دەکەم بۆ سەردەمێک لە شەرمەزارترین ماوەکان لە مێژووی ئوسترالیا."

کۆمسیونی شاهانە ئەوەی باڵاترین ئاژانسی لێکۆڵینەوەیە لە ئوسترالیا گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کە بە دەیان هەزار لە منداڵان لە نێو سەنتەرەکانی منداڵانی بێباوان بە درێژایی دەیان ساڵانی رابردوو وەک لە نێو کڵێساکان و خوێندنگەکان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.

ئەو راپۆرتەی ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوەدەکات زۆر جار قوربانیەکان پشتگوێ خراون و ئەنجامدەرانیش دەپارێزران.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە وتەکی ئەمڕۆیدا بۆ پەرلەمان گوتی ئەمە کارەساتێکی نیشتمانییە و "سکۆت مۆریسن" دەڵێت ..." دەنگە کپکراوەکان و گریانە خنکاوەکانی نێو تاریکی و فرمێسکە فەرامۆشکراوەکان و ستەمی ئازارە نەبینراوەکان و هەروەها هاوارە هەرگیز نە بیستراوەکان ، سەرجەم ئەمانە لە بێباکی بەرامبەر زەوتکردنی بێگوناهییان سەریان سوڕماوە. دەشڵێت ئوسترالیا ڕووبەڕووی داچڵەکین و کارێ قێزەون دەبێتەوە".

قوربانیان ئەوانەی دەستدرێژی سێکسی کرابوە سەریان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر داوا فەرمیەکەی لێبوردن لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا وە، بەڵام زۆرێک لەوانە جەخت دەکەنەوە لەوەی کاری زیاتر پێویستە بکرێت لە پێناو ساڕێژکردنی زامەکانیان. ئەوانە داوای سیستمێکی کەمتر بیرۆکراسی دەکەن بۆ قەرەبوکردنەوەیان و هەروەها گۆڕانکاری لە یاسادا بۆ سزادانی ئەوانەی کاری دەسترێژی سیکسی پەردەپۆش دەکەن.

قوربانیانی ئاکامی دەستدرێژی سێکسی مافیان هەیە داوای بڕی 106.000 دۆلار قەرەبوو بکەن، بەڵام گازندەی ئەوە هەیە کە سیستمی قەرەبووکردنەوەکە زۆر سست دەڕواتە رێوە.

XS
SM
MD
LG