ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م ژنی که سه‌ره‌ک وه‌زیری ئوسترالیا بوو جارێکی دیکه سوێندی سه‌ره‌ک وه‌زیری خوارده‌وه، ئه‌مه‌ش که‌متر له سێ مانگ پاش ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ک وه‌زیری پێش خۆی له پۆسته‌که‌ی لادا.
جوولیا گیلارد ئه‌مجاره سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی که له ده‌نگدانی 21 ی مانگی هه‌شت زۆرینه‌ی له‌ده‌ستدا و له هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوبه‌ندییه‌کی له‌رزۆکی پێکهێنا له گه‌ڵ دوو قانون دانه‌ری سه‌ربه‌خۆ.
پارتییه چه‌په میان ڕه‌وه‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نی 150 ئه‌ندامیدا 76 کورسی له ده‌ست دایه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که تاکه جیابونه‌وه‌یه‌ک یان ده‌ست له کارکێشانهوهیهک یاخود مردنێک بۆی هه‌یه حکومه‌ته‌که‌ی له کار بخات.
هه‌روه‌هاش ئه‌ندامانی کابینه نوێیه‌که‌ی خانم گیلارد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوێندی پۆسته‌که‌یان خوارد. له شه‌ممه‌ش ڕێبه‌ری پێشوو که‌ڤن ڕادی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشان کرد ئه‌مه‌ش که‌متر له سێ مانگ پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌وی له کوده‌تایه‌کی پارتی جاوه‌ڕوان نه‌کراودا وه‌لانا.