Accessibility links

لە پاش مردنی کۆچبەرێـک ناڕەزایی لە دورگەیەکی ئوسترالیا دەکەوێتەوە


کاربەدەستانی ئوسترالی دەڵێن دوابەدوای مردنی کۆچبەرێکی بەڕەچەڵەک ئێرانی، خەڵکانی ناڕەزا ئاگریان لە چەند بەشێکی ناوەندێکی دەستبەسەرکردن بەرداوە؛ ئەو شوێنەی ئەو کەسانەی لە خۆدەگرێت کە بەدوای مافی پەنابەریدا دەگەڕێن.

لەو بارەیەوە وەزارەتی کۆچبەران دەڵێت بەرپرسان و پاسەوانان و کارمەندانی دیکە ئەو سەنتەرەیان کشانۆتەوە کە دەکوێتە دورگەی کرسمس سەر زەریای هیندی لە باشوری دورگەی جاوەی ئەندەنوسیا.

ئاژاوەو پشێوی رۆژی شەممەی رابردوو سەری‌هەڵدا دوای دۆزینەوەی دەسبەسەرکراوێکی ئێرانی بە مردوێتی پاش ڕۆژێک لە هەڵهاتنی لەو ناوەندە.

جێی ئاماژەیە نزیکەی 203 پیاو لە نێو ئەو ناوەندی دەستبەسەرکرتنەن و بەشی زۆریان بە کەشتی کۆنی شڕە لە وڵاتانی گرفتاوی بە جەنگەوە هەوڵی دەربازبوونیان دابوو و گەیشتن بۆ ئوسترالیا بۆ ئەوەی مافی پەنابەرییان پێبدەن، بەڵام لە لایەن پاسەوانانی دەریای ئوسترالیەوە رێگەیان لێدەگیرێت ودەستگیر دەکرێن.

جێی ئاماژەیە سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئوسترالی داوای پێداچونەوە بە رەوشی بنکەکانی دەستبەسەرکردنی نێو وڵاتەکەیان دەکەن.

XS
SM
MD
LG