ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی سه‌لامه‌تی گه‌شته ئاسـمانیـیه‌کان ده‌سـتیان کرد به لێـکۆڵینه‌وه له وه‌سـتانی مه‌کینه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێڵی ئاسـمانی کانتاسی ئوسـترالیایی که به ناچاری له سنگافور نیشـته‌وه.
هێڵی ئاسمانی کانتاس هه‌ر شه‌ش فڕۆکه‌که‌ی له جۆری A-380s له کارکردن ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک له چوار مه‌کینه‌ی یه‌ک له‌و فڕۆکانه‌ی وه‌سـتا دوای ماوه‌یه‌کی کورت له هه‌سـتانی له سنگافور به‌ره‌و شـاری سدنی، به‌ڵام پاش 90 خوله‌ک به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه بۆ سنگافور و هه‌ر 459 سه‌رنشینه‌که‌ی سه‌ری هیچ زیانێـکیان پـێنه‌گه‌یشت.
به‌پێی سه‌رنشینه‌کان گوێـیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه له مه‌کینه‌یه‌کی باڵی چه‌پ و بینیویانه ئاگری لێوه دێته ده‌رێ. وێنه‌کانی فڕۆکه‌که پاش نیشـتنه‌وه‌ی نیشـانی ده‌ده‌ن مه‌کینه‌که سووتاوه و ڕه‌ش هه‌ڵگڕاوه و لایه‌کی هه‌ڵته‌قیوه.