دادگایەکی ئوسترالیا کەسێکی لوبنانی بە تاوانکار دانا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیتیحادی ئیمارات لە ساڵی 2017 ، کاتێک فڕۆکەکە لە گەشتێک بوو لە شاری سدنی بەرەو ئەبو زەبی.
دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا دەڵێن خالید و مەحمود خەیات کە هەردووکیان بران، لە مانگی حەوتی 2017 لەسەر فەرمانی داعش پـلانیان دانابوو تەقینەوەی بەهێزی لەشکری بخەنە ناو مەکینەیەکی قیمەی گۆشت و لە ناو فڕۆکەکەی هێڵی ئیتیحادی ئیمارات لە ئاسماندا بیتەقێننەوە.
پـۆلیس دەڵێت پەیوەندیـیەکان لە نێوان تاوانبارەکان و داعش لە مانگی چواری ساڵی 2017 وە دەسـتیانپـێکردبوو، پاشان داعش لە ڕێگەی گواستنەوەی باری نێودەوڵەتیـیەوە لە تورکیا کەرەستەی بۆمبەکەی بۆ ناردبوون.
بڕیارە لە 25 ی مانگی حەوت دادگا حوکمی خۆی لە دژی خالید ڕابگەیەنێت، بەڵام دەستەی سوێندخۆران هێشتا بڕیاری لەسەر مەحمودی برای نەداوە. ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم دوو برایە کراون سزاکانیان دەگەنە زیندانی هەتاهەتایی.
جێی ئاماژەیە یەکەی 8200 ی دەزگای زانیاری ئیسرائیل پـلانەکەی ئاشکراکردبوو و کاربەدەستانی ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی ئوسترالیایان لێئاگادارکردەوە.