وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئوسـترالیا ده‌ڵێت کاره‌سـاتی سـروشتی که له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی ئه‌م دوایـیه دووچاری ئوسـترالیا بووه‌ته‌وه ده‌بێته مایه‌ی هاویشـتنی گورزێـکی توند به ڕووی ئابووری له ماوه‌ی مانگه‌کانی داهاتوو له‌و وڵاته‌دا.
وه‌ین سوان که هه‌روه‌ها جێـگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵاته‌که‌یه به ڕۆژنامه‌ی ئوسترالیانی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا که‌وا که‌رته‌کانی خه‌ڵوز و کشـتوکاڵی له باکوری خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی گوینسلاند ڕه‌نگه زیانی به بڕی 7 ملیار دۆلار که‌ره‌سـته‌ی نێردراوی پـێـگه‌یشـتبێت.