له وتارێـکی ده‌گمه‌ندا و پاش ئازادکردنی له ماڵه‌که‌ی خۆی ڕێبه‌ری دیموکراسی بورما ئان سـان سو کی له خه‌ڵـکی خواست داکۆکی له مافه‌کانیان بکه‌ن و داوای دیموکراسی له بورمای ژێر حوکمڕانی له‌شـکریدا بکه‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له باره‌گای پارتی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی بۆ دیموکراسی و هاوکاتی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران که‌س هوتافیان بۆ ده‌کێشـا، خانم ئان سـان سو کی گوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین بنه‌مای دیموکراسـیـیه.
له لێـدوانێـکیدا بۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خانم ئان سـان سو کی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی به زۆر خۆشـحاڵ و خرۆشاو ناوزه‌دکرد. هه‌روه‌ها به جه‌ماوه‌ره‌که‌شی گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه دیموکراسیـیهکاندا کاربکات و هانی خه‌ڵـکی دا بێنه ناو پارته سیاسیـیهکهیهوه و هه‌روه‌ها به‌رنامه و کاره‌کانی پارته‌که‌ی بۆ باسکردن.