ڕابه‌رانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌فریقا له وڵاتی گینیا ده‌ستیان به کوبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کرد و پێشبینی ده‌کرێت سه‌نگی سه‌ره‌کیان بخه‌نه سه‌ر شه‌ڕ له لیبیا.
ده‌سته‌یه‌کی پێکهاتوو له 5 سه‌رۆکی ئه‌فریقایی وا کار له‌سه‌ر داڕشتنی پلانێک ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی لیبیا که بڕیاره بخرێته به‌رده‌م کۆبوونه‌وه لووتکه‌یـیه‌که.
پلانه‌که ئه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌که‌ن داواکاریه‌کی ئاگه‌ربه‌ستێک له لیبیادا و هه‌روه‌ها داوای گواستنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌ی حکومڕانی له خۆده‌گرێت.
هاوکات سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی ئه‌وه‌شیان گه‌ره‌که که پلانه‌که مه‌سه‌له‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی له خۆبگرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نوێنه‌رانی هه‌ردوولا، واته حکومه‌تی به‌ڕێز قه‌زافی و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنی لیبی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی لووتکه‌یی دوو رۆژییه‌که ده‌بن .
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا رابه‌رانی ئه‌فریقایی وتوێژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سودانیش ده‌که‌ن. بڕیاره هه‌رێمی باشوری سودان له نۆی مانگی داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له باکور راگه‌یه‌نێت ، به‌ڵام هه‌ردوو لایان، باکور و باشوری سودان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به درێژایی سنووری نێوانیان له شه‌ڕ و پێکدادانێکی کوشنده‌دا دان.