Accessibility links

کەوتنەخوارەوەی سێ موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد


سوپای عێراق ڕایگەیاند سێ موشەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە، ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی کۆمەڵێک هێرشی موشەکی کرایە سەر ئەو بنکانەی کە هێزەکانی ئەمەریکایان تێدایە لە عێراق و سوریادا.

سوپای عێراق وتی موشەکەکان لە باڵیۆزخانەکەیان نەداوە، بەڵام لە سێ شوێنی پارێزراوی ناوچەی سەوزدا کەوتوونەتەخوارەوە.

لەمدواییانەدا کۆمەڵێک هێرش کرایە سەر دامەزراوە دیبلۆماتیەکانی ئەمەریکا لە عێراق و واشتنیش گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە بەرپرس دادەنێت لەو هێرشانە.

لەمساڵدا نزیکەی 50 جار هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کراونەتە ئامانج، بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشەکان زیادییانکردووە.

ڕۆژی چوارشەممە چواردە موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ئاسمانی کران لە ڕۆژئاوای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە، هێزەکانی هاوپەیمانان وتی بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس برینداربوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG