Accessibility links

سوپای ڕوسیا: کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی ڕوسیا لە سوریا


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک چەکدار دووجار بۆمبارانی بنکەی ئاسمانی حەمیمیمی ڕوسیایان کردووە لەنزیک شاری لازقیە لە سوریا.

وەزارەتەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە بۆردومانەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتۆتەوە، هەروەها هیچ زیانێکیش بە بنکە سەربازییەکە نەگەیشتووە و ئاماژەشی بەوەدا بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.

بنکەی ئاسمانی حەمیمیم دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری لازقییەوە و ڕوسەکان بەڕێوەی دەبەن، ئەم بنکەیە لە ساڵی 2015 دا بەپێی پەیماننامەیەکی نێوان ڕوسیا و سوریا درایە دەست ڕوسیا، هەروەها وەکو پشتیوانییەک بۆ حکومەتی سوریا کاری کردووە لەمیانەی جەنگی ناوخۆی سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG