Accessibility links

هێرش دەکرێتەسەر بینای حیزبەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دوو پاسەوان برینداربوون


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی

سەرچاوەکانی پۆلیسی عێراق دەڵێن هێرشێک لەڕێی بەکارهێنانی نارنجۆکەوە بینای حیزبی تەقەدومی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسیان کردۆتە ئامانج و دوو پاسەوان برینداربوون.

پۆلیس وتی تەقینەوەکە زیانی بە دەرگا و پەنجەرەی بیناکە گەیاندووە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە و حەلبوسی و حکومەتی عێراقیش لێدوانیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.

چەند کاتژمێرێک دواتر هێرشێکی هاوشێوە بینای حیزبی عەزمی لە بەغداد کردە ئامانج کە بە هەمان شێوە حیزبێکی سوننی سیاسییە لە عێراقدا، پۆلیس وتی زیانێکی کەمی لێکەوتۆتەوە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشی دووەمی ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کە زۆرینەیان شیعەن و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 10 دا موقتەدا سەدر زۆرترین دەنگی هێنا، لەبەرژەوەندی دەستنیشانکردنەوەی حەلبوسی وەکو سەرۆکی پەرلەمان دەنگیاندا.

حیزبە شیعەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئێران کە دژایەتی سەدریش دەکەن، دژایەتی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی حەلبوسیان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG