له شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ک له چالاکوانان و ڕۆشنبیران و دانیشتوانی شاره‌که له خوپێشاندانێکدا دژ به ڕژێمی ئێران بۆ له سێداره‌دانی 5 له بزاڤگه‌رانی سڤیل به‌شداریان کرد.
خانم ئه‌سرین ئه‌سکه‌نده‌ری چالاکوانی که‌لتوری و یه‌کێک له رێکخه‌رانی خوپێشاندانه‌که ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت له ڕێگای خه‌باتی سڤیلیه‌وه به ڕژێمی ئێران و جیهان رابگه‌یه‌نین و بلێن ئێتر به‌سه ئه‌م کوشتن و له سێداره‌دانانه. هه‌روه‌ها هادی محه‌مه‌دی نووسه‌ر و روژنامه‌نووس به په‌خشانێک بێزاری خۆی دژ به ڕژێمی ئیسلامی ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها دڵسوزی به‌رامبه‌ر به هاوڕێـکه‌ی.
ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.