ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵا وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز ده‌ڵێت هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی زۆر باش هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌ته‌که‌ی و داموده‌زگاکانی دیکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی بێـکاری.
خانم ئاسۆس ده‌ڵێت له 25 مانگی شه‌ش وه‌زاره‌ته‌که‌ی کۆنفرانسێـکی گه‌وره سـازده‌کات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یاسای خانه‌نشینی کرێـکاران. ده‌شڵێت به‌پـێی ئه‌و هه‌موارکردنه‌ی ئاماده‌کراوه، کرێـکار هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی ده‌بێت که فه‌رمانبه‌ر هه‌یه‌تی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:26 خوله‌كه.