ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاش تێپه‌ڕبوونی سـاڵێـک به‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتری، هه‌تا ئێسـتا به‌شی هه‌ره زۆری داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵـکی کوردسـتان جێبه‌جێ نه‌کراون که کاتی خۆی هه‌روو حزبی فه‌رمانڕه‌وا قبوڵیان کرد و په‌یمانی جێبه‌جێـکردنیان دا.
به‌ڕێز هه‌ردی ده‌ڵێت له پـێش هه‌موو داواکاریـیه‌کان مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سـانه بوو که له ڕۆژی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایـیدا ته‌قه‌یان کرد و کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـکیان شه‌هید و بریندارکرد. ده‌ڵێت له بری ده‌سـتگیریان بکه‌ن، ڕۆژانه ئێمه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌بینین به‌رپـرسه باڵاکانی حزب و به دیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردسـتان دێنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنه‌کان و ده‌ڵێن تۆمه‌تباره‌که ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌می دادگا، به‌ڵام ئێمه وه‌کو حزب ناهێڵین. ده‌شڵێت ئه‌و به‌رپـرسانه ده‌ڵێن ئێمه ده‌یانـنێرینه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دادگایه‌کی بێ لایه‌ن بێت که ئه‌مه بۆخۆی دانپـیادانانێـکی ڕه‌سمیـیه که دادگاکان له کوردسـتان بێ لایه‌ن نیـین.
ئه‌حمه‌دی هه‌ردی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت کێشه سه‌ره‌کیـیه‌که له‌وه‌دایه ئێمه سیسته‌مێـکی سیاسیـیمان هه‌یه که دوو حزبی فه‌رمانڕاوا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، وه ئه‌م دوو حزبه هه‌ر یه‌که‌یان له ناوچه‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی هه‌یه و له‌م دوو ناوچه‌یه دوو جۆر هاوڵاتی هه‌ن، هاوڵاتی ئاسایی ئه‌وه‌ی که پـشت و په‌نای نیـیه و جۆره هاوڵاتیـیه‌کی تر که حزب پـشـتیوانی لێـده‌کات و ئه‌م ڕووداوانه باشترین به‌ڵـگه‌ن بۆ ئه‌م جیاوازیـیه. ده‌ڵێت هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی تر ئه‌گه‌ر دادگا داوای بکات ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌ڕواته به‌رده‌م دادگا ئه‌وا به زۆری زۆرداری هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس ده‌یبنه به‌رده‌می دادگا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:43 خوله‌كه.