ده‌زگای که‌شـناسی تایوان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاگاداری بۆ خه‌ڵـکی له‌سه‌ر وشـکایی و له ده‌ریا بڵاوکرده‌وه له مه‌ترسی هاتنی زریانی تایفۆنی ناسراو به نانمادۆل که به هێواشی به‌سه‌ر فلپـیندا تێپه‌ڕ بوو و به دوای خۆیدا زیانی گیانی و ماڵی به‌جێهێشت.
کاربه‌ده‌سـتانی که‌شناسی تایوان ده‌ڵێن ڕه‌نگه زریانی نانمادۆل نه‌گاته ناوچه وشکایـیه‌کان، به‌ڵام ئاگاهی ده‌ده‌ن ئه‌و زریانه به‌هێزه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تایواندا تێپه‌ڕ بـبێت و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌ره‌و دورگه‌ی ئۆکیناوای باشوری ژاپـۆندا بڕوات.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له فلپـین گوتیان به لای که‌م 8 که‌س به خنکاندن و ڕۆچوونی زه‌وی گیان له‌ده‌سـتداوه و 6 که‌سی دیکه‌ش بێ سه‌روشوێنن پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ڕۆژه زریانه‌که پارێزگاکانی باکوری وڵاته‌که‌ی نوقمی ئاو کرد، پـێش ئه‌وه‌ی به بایه‌ک به خێرایی 230 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێـکدا لێـیان بدات.
زیاتر له 100 هه‌زار که‌س له 11 پارێزگای فلپـین له ئاکامی زریانه‌که زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و زۆربه‌یان کاره‌بایان لێـبڕاوه.