ڕێبه‌رانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داواکاری بورمایان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌یان ASEAN به بۆ ساڵی 2014 په‌سه‌ندکرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیا مارتی ناتالێگاوا به په‌یامنێرانی گوت که ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی له یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه ساڵانه‌که‌یان له بالی ڕازی بوو به‌و داواکارییه.
گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ک له حکومه‌تانی بیانی دژی ئه‌و داواکارییه بوون، و ده‌ڵێن پێویسته سه‌ره‌تا بورما کاری زیاتر بکات بۆ دابینکردنی ئازادی دیموکراسی له وڵاته‌که‌یدا. به‌ڵام وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ASEAN له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند که ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته مایه‌ی چاکسازی له بورما.