بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان و یاریکورد به‌یاننامه‌یه‌کیان دژ به رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی ئێرانی- هرانا بڵاوکردوه‌ته‌وه که تێدا به توندی ڕه‌خنه له رێکخراوه‌ی ناوبراو ده‌گرن به‌هوی ئاماژه کردن به په‌ێره‌وانی یارسان وه‌کو شاخه‌یه‌ک یان لقێکی عیرفانی له ئاینی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی جه‌عفه‌ری. سه‌فه‌ر عه‌زیزی ئه‌ندامئ شورای ناوه‌ندی یاریکورد و مامۆستای ئابوری و زانسته ڕامیاریه‌کان له کولیژی هارنینگ له دانیمارک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هرانا ده‌بوایه لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی زۆرتری له‌و باره‌یه‌وه بکردایه، چونکه ئه‌و جۆره بۆچونانه له به‌رژه‌وه‌ندی رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێراندایه. ئه‌زیزی ده‌شڵێت داواکاری ئێمه له هرانا و هه‌مو رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی تر و لێکوله‌ران ئه‌وه‌یه زورتر تێشک بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه ڕاستیه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:46خوله‌که.