له‌شـکری تایلاند هۆشـداری داوه بۆی هه‌یه گازی فرمێسک ڕێژ و چه‌کی کوشـنده به‌کاربهێنێت بۆ ههڵسـوکهوتکردن له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت که له‌وه‌تای سێی ئه‌م مانگه په‌کی کاروباری ناوه‌ڕاستی بانکۆکیان خسـتووه.
سێشه‌ممه ده‌مڕاسـتێـکی له‌شـکر به په‌یامنێرانی گوت ئه‌گه‌ر خۆنیشـانده‌ران هه‌وڵ بده‌ن له هێزه‌کان که ئه‌وانیان له ناوه‌ندی بازرگانی بانکۆک جیاکردۆته‌وه ده‌رباز بـبن ڕووبه‌ڕووی گازی فرمێسـک ڕێژ دێن، وه ده‌مڕاسـتێـکی دیکه گوتی ئه‌گه‌ر خۆنیشـانده‌ران به ناو هێزه‌کاندا تێپه‌ڕن چه‌ک له دژیان به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی گورجوگۆڵ ههڵـسوکهوتیان له‌گه‌ڵ بکرێت.
سێشه‌ممه ڕێبه‌رێـکی خۆپـیشـانده‌ران له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند به‌رنامه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌ینه ناوه‌ندی بازرگانی بانکۆک ڕاگیراوه له‌به‌ر ئاماده‌بوونی هێزه‌کان.