زوویه‌کی ڕۆژی پێنچشه‌ممه هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر خۆپیشاندانێکی ناره‌زایی و 4 که‌سیان له زانکۆی حه‌له‌ب کوشـتووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ڕووداوه‌ی مه‌حکوم کردووه و سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌دی تومه‌تبار کردووه به‌وه‌ی که هیچ هه‌وڵ و کۆششێک ناکات بۆ ڕێزگرتن له هودنه‌یه‌کی 3 هه‌فته‌یی که به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بووه.
ڤیدیۆیه‌ک نیشان ده‌دات که‌وا نزیکه‌ی 1500 خوێندکار له شاری حه‌له‌ب له‌باکوور هاواریان ده‌کردو دروشمییان ده‌گوته‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی 40 ساڵه‌ی خێزانی ئه‌سه‌د به‌ڵام هاواره‌کانیان له ناو زۆری ده‌نگی ته‌قه‌ی تفه‌نگدا خنکابوو.