حه‌مزه که‌ره‌می گرتووی سیاسی و سه‌رکرده‌یه‌کی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران له نامه‌یه‌ک دا که به 'ره‌نج نامه‌ی حه‌مزه که‌ره‌می' ناوی ده‌رکردوه، به‌وردی باس ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی ده‌ر‌ندانه به‌دره‌فتاری ده‌گه‌ڵ کراوه، ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و رووحی دراوه وته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی ده‌ست درێژی سێکسی لێ کراوه.
رۆژنامه‌وان عاره‌ف نادری ده‌ڵێت ئه‌مه شتێکی تازه نیه که له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا به‌م جۆره ئه‌شکه‌نجه‌ی زه‌ندانیان ده‌که‌ن، به‌م جۆره هه‌ره‌شه‌یان لێده‌که‌ن و به‌م جۆره هه‌ره‌شه‌ی سووک کردنی که‌سایه‌تیو و شکاندنی ئیراده‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها ده‌ژبه‌رانی کۆمار ی له ناو زیندانه‌کانیاندا ده‌درێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ده‌قی گفت و گۆی هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی ده‌گه‌ڵ عاره‌ف نادری بن که ماوه‌که‌ی 5:39 خوله‌که.