دارا موحه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ده‌ڵێت ده‌شێت لیژنه‌که‌ی له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌دا وه‌ڵامی فه‌رمی لایه‌نه عێراقیه‌کان وه‌ربگرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و داوایانه‌ی کو‌رد له‌و لایه‌نانه‌ی کردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی ده‌گیرێته به‌ر له پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان بۆ هاوپه‌یمانێتی کردن ، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێک زۆرترینی داواکاریه‌کانی کو‌رد جێبه‌جێ بکات و ڕێژه‌ی زیاتری ئه‌و نۆزده داواکاریه‌ی کوردی په‌سه‌ند کرد ، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه زیاتر نزیک تر ده‌بێت له کو‌رد تا هاوکار و هاو هه‌ڵوێست بێت له‌گه‌ڵیدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.