حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ له‌شکری وڵاته‌که‌دا بۆ ده‌ستنیشانکردنی دوو له فه‌رمانده باڵاکانی به سه‌ودایه‌ک گه‌یشتوون.
ڕێکه‌وتنامه‌که که له ڕۆژی دووشه‌مه راگه‌یه‌ندراوه کۆتایی به دڵنیا نه‌بوونی چه‌ندین ڕۆژه‌ی هێناوه له ناکۆکیه‌کدا له نێوان ڕێبه‌رانی سڤیل و له‌شکری تورکیادا.
حکومه‌ت ژه‌نه‌ڕاڵ ئیرداڵ جه‌یلان ئۆغڵۆ ی وه‌کو سه‌رۆکی له‌شکر ده‌سنیشانکردووه و به‌م جۆره بۆ سه‌رۆکی ئێستای هێزه زه‌مینیه‌کانی ووڵاته‌که‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ ئیشک کۆشانهر ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فه‌رمانده‌ی باڵای دوه‌مین گه‌وره‌ترین له‌شکری ناتۆ.
له پاش کۆبونه‌وه ساڵانه‌که‌ی ڕۆژی چواری مانگی هه‌شتی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شکه‌ر،حکومه‌ت که پاشخانێکی ئایینی هه‌یه ڕووبه ڕووی له‌شکه‌ر بووه‌وه له‌و ده‌مه‌وه ئه‌م دوو پۆسته که‌سی بۆ دیاری نه‌کراوه.
سه‌رۆک وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن ئێگسیز نه‌بوه که له ڕێزبهندیهکهدا بوه بۆ دوه‌مین پۆست.دادوه‌رانی گشتی ده‌ڵێن ئه‌وان گومانیان هه‌یه ئه‌و ژنڕاڵه له کامپهێنێکی ئینته‌رنێتیدا ده‌ست هه‌بووه بۆ سۆکایه‌تی کردن به ئوردوگان و پارتی داد و به‌ره‌وپێشه‌وه چوون.