Accessibility links

ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکتری تۆمەتبار دەکەن لەسەر پێشێلکردنی ئاگربەست


ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکتریان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پیشێلکردنی ئاگربەست کە ڕۆژی یەکشەممە ئەمەریکا ڕایگەیاند بۆ دانانی سنوورێک بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند هێزەکانی ئەرمینیا بۆردومانی شارۆچکەی تەرتار و گوندەکانی دەوروبەرییان کردووە و ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە واشنتن ڕایگەیاند و بەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پێشێل کرا.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا وتی هێزەکانی ئازەربایجان " ئاگربەستەکەیان بە تەواوەتی پێشێلکردووە و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکە شوێنی چەکدارە جیاخوازەکانی ناگۆرنۆ کاراباخیان کردۆتە ئامانج.

سەرۆکی ئەرمینیا نیکۆل پاشنیان لەڕێی فەیسبووکەوە جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی " بەردەوام دەبێت لەسەر پابەندبوون بە ئاگربەستەوە."

وتەبێژی جیاخوازەکانی ناگۆرنۆ کاراباج فەهرام بۆگۆسیان وتی " ئازەربایجان بۆ سێیەمین جار ڕێکەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد."

وتیشی " ئەرکی سەرەکیمان بەرگریکردنە لە خاکەکەمان، هیچ بژاردەیەکی دیکەیان بۆ جێنەهێشتین."

یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆکی ئازەربایجان حیکمەت حاجیڤ وتی ئەرمینیا بووە ڕێکەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و بە هەمان شێوە هەر ئەویش بووە دوو ڕێکەوتنەکەی پێشووی پێشێل کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG