Accessibility links

کوژرانی لانی کەم 16 کەس لە پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا


بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە لانی کەم 16 سەرباز و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژران، ئەمەش ترسەکان سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەی باشووری قەوقاز نوێ دەکاتەوە، ناوچەی باشووری قەوقاز ڕێڕەوی ئەو بۆرییانەیە کە گاز و نەوت بۆ بازاڕە جیهانیەکان دەگوازنەوە.

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ساڵی نەوەدەکاندا دژی یەکتر چوونە جەنگەوە، ئەم پێکدادانەی ئێستاش نوێترین پێکدادانی نێوانیانە لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباغ کە ناوچەیەکی نەژادی ئەرمینیاییەکانە لەناو ئازەربایجاندا، لەم مانگانەی ڕابردووشدا توندی پێکدادانەکان زیادیکردووە.

دوای ئەوەی ئازەربایجان هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا، هەرێمی ئاگۆرنۆ کاراباغ وتی 16 سەرباز کوژراون و زیاتر لە 100 سەربازی دیکە برینداربوون.

ئازەربایجان وتی وەڵامی بۆردومانەکانی ئەرمینیای داوەتەوە و تاوەکو ئێستا دەستیان گرتووە بەسەر حەوت گوندا، بەڵام هەرێمی ئاگۆرنۆ کاراباغ ئەوەی ڕەت کردەوە، ئۆفیسی دادوەری گشتی لە ئازەربایجان وتی بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکەی ئەرمینیاوە پێنج کەس لە یەک خێزاندا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG