هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زمانی شیعر، زمانه هه‌ره ناسکه‌که‌ی ژانره‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردیه و به‌کارهێنانی موزیکی شیعر تیایدا هێنده‌ی تر به‌رگی ئیستاتیکا له‌م ژانره‌دا جوانتر و ئاڵ و واڵا تر ده‌کات. ئاریان ئه‌بوبه‌کری شاعیر له شیعری ( سه‌گ ) دا بۆ نمونه وه‌ک نوسیویه له ناو خۆشترین جێگادا سوکایه‌تی به پشتی و سه‌رینه‌کانی ناو ئه‌و جێگایه ده‌کات و له سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی بچوکیش جێی سکێچی گۆی زه‌وی ده‌کاته‌وه. ئاریان ئه‌بوبه‌کر شاعیرێکی یاخییه و له نێوان ژیان و مه‌رگدا کار ده‌کات، ئه‌وه‌تا بۆخۆی له شیعری (چوارگۆشه‌یه‌کی ئاسن) دا ده‌ڵێت......
گەرەکمە لە یەک شوێنا بمرم
گەرەکمە لە یەک شوێنا بمرم،ئاخر ئەم عادەت بونانە زۆر قورسن
هەرچى ئەکەم عادەت ناگرم بەم هەناسەدانانەوە
خێرا خێراش موعتاد ئەکرێم
موعتاد ئەکرێم بە شتێک کە پێى ئەڵێن ژیان
ئاریان ئه‌بوبه‌کر میوانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردییه.
ده‌توانن گوێبیستی به‌رنامه‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ و ماوه‌که‌ی10:25 خوله‌که.