هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لیسـتی ئه‌لعێراقیه و لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا له یه‌ک نزیـکبکاتهوه و هاوپهیمانهتیـیهک پـێـکبهێنن.
عارف ته‌یفور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌مێـکه ده‌نگۆیه‌کی وه‌ها هه‌یه که ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لیست به یه‌ک بگه‌یه‌نێت و پـۆسـته باڵاکان له نێوانیان دابه‌ش بکات، ئه‌ویش سه‌رۆکی کۆمار بۆ لایه‌کیان و سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ لاکه‌ی دیکه‌یان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.