کانونی نووسه‌رانی کوردسـتان ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌باره‌ت به مانگرتووانی نووسه‌رانی کورد له ستاسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا بڵاوکردۆته‌وه.
مانگرتنی ئه‌وان بۆ بێزاری ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر به‌و پـێشـێـلکاریانهی ده‌رحه‌قی کورد ده‌کرێن له تورکیا و ئێران‌دا.
عارف نادری گوته‌بێژی کانونی نووسه‌رانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌وان به‌و ڕاگه‌یاندنه پـشـتیوانی خۆیان له خواست و مانگرتنی ئه‌و 15 که‌سه ده‌رده‌بڕن که‌وا ماوه‌ی زیاتر له 20 ڕۆژه له شـاری سـتاسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا مانیان له خواردن گرتووه بۆ داخوازیکردن له خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری کوردسـتان و هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:00 خوله‌كه.