عارف نادری رۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری رامیاری، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی پێشبینیه‌کان و یاخود ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان‌کرا له ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیرانه‌دا رووبدات به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوون، ده‌ڵێت له ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا رژێمی کۆماری ئیسلامی به جۆرێک هاتووه که بتوانێت بێزاریـیه‌کان کۆنتڕۆڵ بکات، چونکه له سه‌ره‌تاوه که بێزاریه‌کان هاتنه ئاراوه خۆپێشاندانه‌کان هاتنه ئاراوه و رژێم تووشی سه‌رسورمان بووبوو و نه‌یتوانی رێگا و میکانیزمی کونتڕۆڵکردنیان بدۆزیته‌وه. به‌ڵام له درێژایی ساڵی رابردوودا رژێم توانیویه‌تی به لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر به سه‌رکوتی هه‌مه لایه‌نه و به ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی زۆربه‌ی چالاکانی بواره جۆراوجۆره‌کان بتوانێت هه‌موو لایه‌نه‌کان کونتڕۆڵ بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:11 خوله‌كه.