کاربه‌ده‌سـتانی فریاگوزاری ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی پـڕ له سه‌رنشین که به خێرایی گه‌یشـتۆته وێزگه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغ له بۆینس ئایرس خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه و خۆی کێشـاوه به به‌ربه‌سـته کۆتایـیه‌کانی وێزگه‌که‌دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 49 که‌س کوژراون و 550 که‌سی دیکه بریندارن که هه‌ندێـکیان برینه‌کانیان سه‌خته.
یه‌ک له سه‌رنشینه‌کان گوتوویه‌تی پـێده‌چوو برێـکی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له کارکه‌وتبێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به خێرایی 20 هه‌تا 30 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێـکدا خۆی به به‌ربه‌سـته‌کانی کۆتایی وێزگه‌که‌دا کێشـاوه. ده‌شڵێن یه‌ک له فارگۆنه‌کان به درێژی 6 مه‌تر خۆی به فارگۆنه‌که‌ی پـێش خۆی کردووه.
ڕووداوه‌که له ده‌مێـکی قه‌ره‌باڵغی ڕۆژه‌که‌دا بووه، بۆیه ئه‌و ژماره گیانیـیه زۆره‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌مه خراپـترین ڕووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له ماوه‌ی 30 ساڵدا له وڵاته‌که‌دا ڕووی دابێت.