دوو له چالاکانی سڤیل و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵادا داوه به سکرتێری پژاک تیایدا داوا ده‌که‌ن سه‌رله‌نوێ بارودوخی ئێستای کوردستان به وردی لێک بده‌نه‌وه. ئارێز داراپور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی چاک – به‌رپرسی کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه بین که شه‌ڕ درێژه‌ده‌ری سیاسه‌ته، ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌دام که سیاسه‌تی چه‌کدارکردنی خه‌ڵک و شه‌ڕێکی چریکی و پارتیزانی دژ به هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌م سه‌ده‌یه‌دا جێگای ته‌عریفی خۆی هه‌یه بزانین له چ بوارێک و له چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کدا خه‌ریکه ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه. داراپور ده‌شڵێت پژاک ده‌ستکردی پارتی کرێکارانی کوردستانه و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایـیه چه‌کدارییه‌ی که کۆمه‌ڵه و دیموکرات دروستیان کردووه و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی خۆی گوایه بۆ رێبه‌رایه‌تیکردنی کوردستان ئه‌و کارانه ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:55خوله‌كه.