عارف نادری : هه‌ر وه‌کو کهبۆدوهند ووتی ئهپارتایدیکی ره‌سانه‌یی به‌رامبه‌ر به کورد هه‌یه
ده‌ستگیرکردن، ئه‌شکه‌نجه و له سێدارهلێدان له ئێران وه‌کۆ ڕۆبارێکی لێهاتوه که ڕاوه‌ستانی نییه. کوردبهشێکی زۆری له‌وه‌دا به‌رکه‌وتوه. به‌ڵام زۆر که‌سان وا هه‌ست ده‌که‌ن نه میدیای لایه‌نه ئێرانیه‌کان ، نه جیهانیهکان و نه کوردیه‌کانیش ئه‌وه‌نده گرنگیان پێ نه‌داوون. عارف نادری ڕۆژنامه نووس وچالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دایه که به داخه‌وه دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن چ میدیای نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست له ئێران‌دا وه چ ئه‌و میدیایانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن وه‌کۆ ده‌نگی ئه‌مریکا و رادیوی بی بی سی به جۆریک به‌رامبه‌ر به پێشلکاری مافی مرۆڤ له کوردستاندا و سه‌رکۆتی کورده‌کان و چالاکانی کورد، که‌م ڕه‌نگی، که‌م ته‌رخه‌می و بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:40 خوله‌که.