پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری مه‌هاباد، هه‌فته‌ی ڕابردوو که‌سانێکی چه‌کدار به ده‌مامک هێڕش ده‌به‌نه سه‌ر ماشینیکی پۆلیس له شاری سنه له کوردستانی ئێران و له‌سه‌ر ئه‌نجام پێنج که‌س ده‌کوژرێن و چه‌ندین که‌سانی تریش بریندار ده‌بن.
ئارام موده‌ریسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له هه‌ولێر ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی کوردی به‌رپرسیارێتی ئه‌م کاره‌ی له ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه و هه‌موو ئاماژه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌مه پـیلانێکی مه‌ترسیداره که خودی کۆماری ئیسلامی خه‌ریکه له کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:36 خوله‌كه.