زۆربه‌ی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان دژ به له‌شکه‌رکێشیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) و سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵویستێکی پۆزه‌تیڤانه‌یان هه‌بوه.
ئارام قادر ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیونی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه بێگومان وه‌کو فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستاندا شه‌رمه‌زاری ئه‌و تۆپبارانه وه به‌زاندنی سنوری هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ێن که به پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و پرنسیپی کارپێکراوی دراوسیه‌تیه له نێوان وڵاتاندا ، ده‌شڵێت ئه‌و کیشانه به توند‌و تیژی چاره‌سه‌ر ناکرێن وه به کار‌هێنانی هێز کۆتایی به‌و قه‌ێرانه ناهێنرێت به‌ڵکو روو بکرێته دیالۆگ وه له رێگه‌ی چاره‌سه‌رێکی ڕامیاریانه‌وه ئه‌و کێشه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:44 خوله‌که