عه‌ڕه‌بستانی سعودیا له ڕۆژانی ڕابردوودا درووست بوونی هاوپه‌یمانی وڵاته مۆسۆڵمانهکان دژی تێرۆری ڕاگه‌یاند. وه‌ک وه‌زیری به‌رگری عه‌ڕه‌بستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند 34 وڵاتی موسوڵمان ئه‌ندامی ئه‌م هاوپه‌یمانیه سهربازیهن و 10 وڵاتی تریش پشتگیری لێده‌که‌ن و مه‌به‌ستی هاوپهیمانیهکهش شه‌ڕ و به‌ره‌نگاری جیدی دژی تێرۆر، گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری له وڵاته مۆسۆلمانهکاندا ده‌بێت.
ڕۆژێک دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه نۆێیه، پاکستان، ئه‌ندونێزی و مالێزی به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شداربوونیان له ئه‌و هاوپه‌یمانیه دا خسته ژێر پرسیاره‌وه. له وانه، وه‌زیری به‌رگری مالزی ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌شداری هیچ شێوه هاوپه‌یمانێکی سه‌ربازی نابن و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکستانیش ووتی، هه‌واڵی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی له ڕاگهیهنهراوه گشتیه‌کان دا بیستووه.
هه‌ندێک له چاودێران ده‌پرسن له کاتێکدا عه‌ڕه‌بستانی سعودیا و هه‌ندێک له ئه‌و وڵاته ئیسلامیانه که ناویان له هاوپه‌یمانه‌که‌دا هاتووه خۆیان ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به پشتگیری له تێرۆریزم تاوانبارن، چۆن ده‌توانن به هاوده‌نگی شه‌ڕی تێرۆر بکه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کان دا وه‌ک گرووپی تێرورستی ته‌نیا ئاماژه به داعش کراوه و وه‌ک هاوپه‌یمانیش ناوی ده‌وڵه‌تانی ئێران، عیراق و سوریای تێدا نیه. ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسه دێنێته ئاراوه که ئاخۆ ئه‌م هاوپه‌یمانیه نوێیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕه کۆنه‌که‌ی نێوان به‌ره‌ی شیعه و سونی له ناوچه‌که‌دا نیه؟
بۆ تاو و تۆ کردنی ئه‌م پرسه، له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا له گه‌ڵ به‌ڕێزان کاکه یاسر گوڵی، ڕۆژنامه‌نووسی ناوه‌ندی "نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ" له ئاڵمان و کاکه عه‌بدوڵا حیجاب، لێکۆڵه‌ری سیاسی له نۆڕوێژ وتووێژمان کردووه.