له شـانشینی مه‌غریب وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌که ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران 5 ته‌رمی سووتاویان له بانکێـکی سووتێنراودا دۆزیوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان توندوتیژی تێـکه‌وت و ده‌شڵێت پـێـیوایه سـووتاندنی ئه‌و بانکه له شـاری ئهلحوسیمه به ده‌سـتی وه‌ک ده‌ڵێت ئاژاوه‌گێڕان بووه.
له شـانشینی به‌حره‌ینیش هه‌زاران چالاکوانی دیموکراسیخواز که زۆربه‌یان شیعه ئاینزان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامیان دا به خۆپـیشـاندانه‌کانیان له مه‌یدانی سه‌ره‌کی پایته‌ختی به‌حره‌ین مه‌نامه.
له وڵاتی یه‌مه‌نیش سه‌رۆکی وڵاته‌که که ماوه‌یه‌کی دورودرێژه له ده‌سه‌ڵاته وه‌ڵامی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت داوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی وا بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌که به‌رده‌وامه و گوتوویه‌تی پـێویسته ڕکه‌به‌ره‌کانی له بری ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ توندوتیژی به‌رن با به سندوقه‌کانی ده‌نگدان جیاوازیه‌کان یه‌کلا بکه‌نه‌وه.