Accessibility links

ڕێبەرانی عەڕەب بڕیاری ئەمەریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی گۆلان مەحکوم دەکەن


کۆبوونەوەی لوتکەیی لە تونس
کۆبوونەوەی لوتکەیی لە تونس

ڕێبەری تونس گوتی پێویستە ڕێبەرانی عەڕەب مسۆگەری بکەن  کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تێبگات کە مەسەلەی فەلەستین چەندە بۆ وڵاتانی عەڕەب گرنگە.

ڕێبەرانی عەڕەب یەکشەمە هەنگاوێکی ئەمەریکایان مەحکوم کرد کە دەسەلاتی ئیسرایڵی بە سەر بەرزاییەکانی گۆلان دا بە فەرمی دەناسێت. ئەو ڕیبەرانە گوتیان سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە پێک هێنانی وڵاتێکی فەلەستینی بەستراوەتەوە.

ئەو ڕێبەرانەی عەڕەب کە لە کۆبوونەوەی پێتەختی تونس دا کۆبوونەوە، ئەگەرچی لە سەر گەلێک مەسەلەی وەک کارتێکردنی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و گوشاری نێونەتەوەیی سەبارت بە شەڕ لە یەمەن و نائارامی لە ئەلجەزایر و سودان دا جیاوازیان هەیە، بەڵام ئەوان هۆیەکیان دۆزیوەتەوە کە پێکەوە بەرهەڵستی بڕیاری سەرۆک تڕامپ سەبارەت بە بەرزاییەکانی گۆلان بن.

پادشای عەڕبستانی سعودی سەڵمان بن عەبدولعەزیز لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بە بەشدارانی گوت هەر بڕیارێک کە کارتێکردنی لە سەر سەروەری سوریا بە سەر بەرزاییەکانی گۆلان دا هەبێت، "بە تەواوی وەلای دەنێت".

ڕێبەری تونس گوتی پێویستە ڕێبەرانی عەڕەب مسۆگەری بکەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تێبگات کە مەسەلەی فەلەستین چەندە بۆ وڵاتانی عەڕەب گرنگە.

سکرتێری گشتی یو ئێن ئانتۆنیو گوتێریس، کە لە کۆبوونەوەکەدا گوتاری پێشکەش کرد و گوتی هەر بڕێارێک دەرباری کیشەی سوریا دەبێت دەستەبەری "یەکپارچەیی هەریمی سوریا" بکات کە بەرزاییەکانی گۆلانیش دەگرێتەوە.

کۆبوونەوەی لوتکەیی تونس بۆ یەکەم جار دەسەلاتدارانی عەڕەبستانی سعودی و قەتەر لە وەتا کۆبوونەوەی ٢٠١٧ لە یەکتر کۆکردەوە، کاتێک سعودی و هاوپەیمانانی لە باری سیاسی و ئابوورییەوە سزای دۆحەیان دا.

عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانانی تاوان دەخەنە سەر قەتەر کە پشتیوانی لە تێرۆریسم و پشتیوانی لە ئێران دەکات، واتا تاوانێک کە قەتەر حاشای لێدەکات.

ڕێبەرانی سودان و ئەلجەزایر لە کۆبوونەوەی یەکشەمەدا بەشداریان نەکرد کە لە هەر دووک وڵات خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەتی بەرپابوونە.

XS
SM
MD
LG