Accessibility links

عەرەب و تورکمان دەیانەوێت لەپۆستە ئەمنی و ئیداریەکانی کەرکوک بەشیان بدرێت


کەرکووک
کەرکووک

عەرەب و تورکمان داوای دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک دەکەن بەیەکسانی بەسەر سێ پێکھاتە سەرەکیەکەدا، بەڵام کورد کەزۆرینەی دانیشتوانی شارەکە پێکدەھێنێت و لەئێستادا زۆربەی پۆستە ئەمنی و ئیداریەکانی لایە، ئەو پێشنیارە رەتدەکاتەوە.

ئیسماعیل حەدیدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لەکەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"ئێمە وەکو عەرەبی سونە لەمافەکانمان بێبەشکراوین، بۆیە دەمانەوێت پۆستەکانی کەرکوک بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر پێکھاتەکاندا دابەش بکرێن."

پێشتر وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەگەڵ بەرپرسە ئەمنیەکانی ئەو شارەدا کۆبویەوە، لەکۆبونەوەکاندا باسی لە دابەشکردنی پۆستە ئەمنیەکان بەرێژەی ٣٢% بەسەر پێکھاتەکاندا کردبوو. ھەروەھا ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیش لە راگەیەنراوێکدا کە رۆژی ھەینی بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە لەرۆژانی داھاتودا وەفدێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ دابەشکردنی پۆستە ئەمنیەکان بەسەر پێکھاتەکاندا سەردانی شاری کەرکوک دەکات.

ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی پۆستەکان لەکاتێکدایە، لەئێستادا پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک و زۆربەی دەزگا ئەمنی و ئیداریەکان لای کوردە، کە بەغدا دەیەوێت لەرێگەی لێسەندنەوەی ئەو پۆستانە ، پێگەی کورد لەپارێزگاکە لاواز بکات.

بەڵام ئەحمەد عەسکەری ئەندامی کوتلەی کوردی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"ئێمە وەکو کورد کە زۆرینەین لەکەرکوک، دابەشکردنی پۆستەکان بەیەکسانی رەتدەکەینەوە و داوا دەکەین بەپێی دەستور مامەڵە بکرێت."

وتیشی"گەر ئەوان پۆستەکان دابەش بکەن، ئەوا چی پۆستی گرنگ ەەیە بۆ خۆیان دەیبەن و پۆستە لاوەکیەکان بۆ کورد جێدەھێڵن."

کوتلەی کوردی لەکۆی ٤١ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خاوەنی ٢٦ کورسی یە، بەڵام حیزب و لایەنە کوردیەکان لەسەر پێکەوە گفتووگۆ کردن لەگەڵ بەغدا یەکدەنگ نین، ھەربۆیە بەشێک لەبەرپرسانی کورد پێیانوایە یەکدەنگ نەبوونیان ھێندەی تر پێگەیان لەکەرکوک لاواز تر دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00

XS
SM
MD
LG